به‌رپرسێكی نیزامیی ئه‌مریكا له دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند كه هێرشی سایبێریان كردووه‌ته سه‌ر كهشتییەكی هێزی ده‌ریایی ڕێژیمی ئێران كه به وته‌ی پێنتاگۆن ئه‌و كه‌شتییه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سەبارەت بەو كه‌شتییه بازرگانییانه بووە كه به ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ندا تێدەپەڕن و لە هەوڵدا بووە کە ئه‌و زانیارییانە ڕادەستی گرووپی حوسییه‌كان بکات.
ئه‌رتەشی ئەمریكا به بێ خستنەڕووی وردهكارییەکانی ئه‌و هێرشه، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و هێرشه سایبێرییه‌ی تێكدانی توانای گواستنه‌وه‌ی زانیارییه كۆكراوه‌كان، بۆ گرووپی حوسییه‌كان ڕاگەیاندووە.
ئەم هێرشە سایبێرییە وەکوو بەشێک لە هەوڵەکانی دەوڵەتی بایدێن بۆ تۆڵەکردنەوە و وڵامدانەوەی هێرشە دڕۆنییەکەی مانگی ڕابردووی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە عێراقە کە کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.
گرووپی حووسییه‌كان به پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران دوای شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له حه‌ماس، ئه‌و كه‌شتییه بازرگانییانه‌ی كه به ده‌ریایی سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ندا تێده‌په‌ڕن ده‌كەنە ئامانج، چونكه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌و كه‌شتیانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له پێوه‌ندیدان.