کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب و بەخشینی ئەندامانی جەستەی

11:10 - 29 رێبەندان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک موزەفەر دەهار، کوڕی ڕەحمان، لەسەر ڕێگای مەهاباد بۆ ورمێ، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.

کاک موزەفەر، بە هۆی ئەم ڕووداوەوە، تووشی مەرگی مێشک (مەرگی مەغزی) ببوو، هەر بۆیە لە سەر ڕەزامەندیی بنەماڵەکەی و بەمەبەستی ڕزگارکردنی گیانی چەند کەسی دیکە لە مەرگ، زۆربەی ئەندامانی جەستەی بەخشران.

کاک موزەفەری تەمەن ٣٩ ساڵ ، لەدایکبووی گوندی سینگانی شاری شنۆ و دانیشتووی گوندی دێمەلای شاری میاندواو بوو.

ناوبراو ساڵی ۱۳۹٤ی هەتاوی پەیوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت و وەک ئەندامێکی ئازای حیزب ئەرکە پێ ئەسپاردراوەکانی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ کرد و ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکرات بوو.

بڕیارە تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە و لە گۆڕستانی فەقە شاڵی سینگان بەخاکی کوردستان بسپێردرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم ئەندامە دڵسۆزەی خۆیەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.