به‌پێی ڕاگه‌یەندراوێک كه له ماڵپه‌ری "خه‌ڵات بۆ دادپه‌روه‌ری" سه‌ر به به‌شی ئه‌منییه‌تی دیپلۆماتیكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئا‌مریكا خه‌ڵاتێکی ١٠ میلیۆن دۆلاریی بۆ پێدانی زانیاری له‌باره‌ی ههكێرێكی سەر بە ڕێژیمی ئێران به ناوی عه‌لیڕه‌زا شه‌فیعیی نه‌سه‌ب كه گرێدراوی سپای پاسدارانه دیاری كردووه.
له‌و ڕاگه‌یندراوه‌دا هاتووه كه ئه‌و هاكێره ئێرانییه له ساڵه‌كانی ٢٠١٦ هه‌تا ٢٠٢١ له كۆمپانیای "مه‌حه‌ک ڕایان ئه‌فزار" كاری كردووه و هاوكاریی سپای پاسداران و هێزه نیابه‌تییه‌كانی ڕێژیمی ئێرانی كردووه كه دژ به ئه‌مریكا هێرشی سایبێری ئه‌نجام بده‌ن.
ئا‌مریكا داوای زانیاریگەلێکی وه‌كوو شوێنی ژیانی ناوبراو، چالاكییەکان و ئەو هێرشه سایبێرییانەی کردووە كه ئه‌نجامی داون.
باس له‌وه كراوه كه ئه‌و ههكێرهی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران له هێرشی سایبێریی چه‌ند ساڵه‌ی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ١٢ كۆمپانیای ئامریكایی و هه‌وڵ بۆ هێرشكردنه سه‌ر یسته‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی خهزێنداریی ئامریكادا ده‌ستی هه‌بووه.
تا ئێستا چه‌ندین جار ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانی وڵاتانی ڕۆژاوایی له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی و هه‌وڵ و هێرشه سایبێرییه‌كانی ڕێژیمی ئێران هۆشدارییان داوه.
له دووه‌م مانگی به‌هاری ئه‌مساڵدا كۆمپانیای مایكرۆسافت بڵاوی كرده‌وه كه هاكێرهكانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران خه‌ریكن هێرشه سایبێری و تێكده‌ره‌كانی خۆیان له جاران زۆرتر ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها په‌ره به چالاكیی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ و دوور له ڕاستی ده‌ده‌ن.