ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیەتیی ئو‌رووپا به شێوه‌ی فه‌رمی به‌شداریی هاوبه‌شی نیزامیی وڵاته‌كانیان له ئۆپه‌راسیۆنی دابینكردنی ئه‌منییه‌تی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سووردا ڕاگه‌یاند.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی یه‌كیەتیی ئو‌رووپا، كه به ئۆپه‌راسیۆنی (سپه‌ر) ناو نراوه، لانیكه‌م چوار كه‌شتیی شه‌ڕكه‌ر، هه‌لیكۆپته‌ر، په‌هپاد و سیسته‌می ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته له ئاسمان، بۆ ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌نێردرێت.
ئه‌و كه‌شتیه شه‌ڕكه‌رانه كه ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییان له شاری لاریسای یۆنان ده‌بێ ته‌نیا له كاتی هێرشكردنی حووسییه‌كان شه‌ڕ ده‌كەنن و مافی ته‌قه‌كردنیان هه‌یه .
ڕۆژی یەکشەممە ڕیشی سۆناک، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا و ئورسولا ڤۆن دێرلا‌ین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئو‌رووپا پێشوازییان لە ئۆپەراسیۆنی دەریایی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە دەریای سووردا كرد و ڕایانگه‌یاند كه ئو‌رووپا ئازادیی كه‌شتیوانی له ده‌ریای سووردا گه‌ره‌نتی ده‌كات و شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه نێونه‌ته‌وییه‌كانی بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری و پاراستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئو‌رووپا چالاكی ده‌كات.
شایانی باسه كه وڵاتانی وه‌كوو فه‌رانسه، ئاڵمان، ئیتالیا و بێلژیک بە ناردنی كه‌شتی ، بەشداری لەو ئۆپه‌راسیونه هاوبه‌شه دەکەن.
گرووپی حوسییه‌كان به پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ڕێژیمی ئێران ئه‌منییه‌تی ده‌ریای سووری تێكداوه و له ئێستادا بووه‌ته هەڕەشەیەک بۆ سه‌ر كه‌شتیوانیی باز‌رگانی له ئاوه‌كانی ده‌ریای سووردا.
دوایین هێرشی حوسییه‌كان به‌پێی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌منییه‌تی ده‌ریایی بریتانیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ ڕێبه‌ندان بووه، كه لە گەرووی بابولمەندەب هێرشیان كردووه‌ته سەر کەشتییەکی بارهەڵگر کە لەلایەن بریتانیاوە تۆمارکراوە و لەلایەن لوبنانەوە بەڕێوە دەبرێت، و حوسییه‌كان به فه‌رمی ئه‌و هێرشه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه.