کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی سیاسەتی بەبارمتەگرتن؛ دەسبەسەرکردنی گەشتیارێکی سویدی لە ئێران

16:25 - 1 رەشەمه 2723

ژمارەی نوێی ڕۆژنامەی ''لۆمۆند''ی سوید باسی لە دەسبەسەرکردنی گەشتیارێکی سویدی لە ئێران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی لۆمۆند، لانیکەم دوو هاووڵاتیی سویدی بە ناوەکانی یۆهان فلۆدرۆس و ئەحمەدڕەزا جەلالی لە زیندانی  ئێڤین بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل ڕاگیراون کە مەرجی ئازادکردنیان بە ئازادکردنی حەمید نووری بەستراوەتەوە کە لە سوید ڕاگیراوە.

حەمید نووری، یاریدەدەری داواکاری گشتی لە زیندانی کەرەج لە ساڵی ١٣٦٧، لەلایەن دادگای ستۆکهۆڵمەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە لەسێدارەدانی سەدان زیندانی سیاسی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.

لۆمۆند ڕایگەیاندووە کە یۆهان فلۆدرۆس، لاوێکی دیپلۆماتکاری سویدی، لە ٨ ڕێبەندان، لە دادگایەکی ساختەی ڕێژیمی ئێران دادگایی کرا، کە لەو ماوەیەدا دادگای ئینقلاب داوای لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە سویدیەی کرد.

لۆمۆند باسی لەوەش کردووە، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی ڕۆژاوایی کە چواریان خەڵکی فەرانسە بوون، لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندان، زۆرجار بە تۆمەتی هاوشێوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​زۆربەیان بە قوربانیی "دیپلۆماسیی بارمتە" لە ئێران دادەنرێن.

شایەنی باسە کە لە هەر حاڵەتێکدا چارەنووسی یۆهان فلۆدرۆس، دیپلۆماتکاری لاوی سویدی بەستراوەتەوە بە چارەنووسی حەمید نوری، بە تایبەت کە لە ١٩ دێسامبردا دادگای تێهەڵچوونەوەی ستۆکهۆڵم جەختی لەسەر دووپاتکردنەوەی سزای حەمید نووری کردەوە.