بەپێی ئاخرین ئامارەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی ڕێژیم، ٩٧٠ کەس لە جیهاندا لەگەڵ کێشەی دەروونی بەرەوڕوون واتە لە هەر ٨ کەس، یەک کەسیان کێشەی دەروونیی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکییان هەیە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕاپۆرتەکانی ئەم ناوەندە باس لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کێشە دەروونییەکان لەوانە خەمۆکی لە ئێراندا دەکەن.
پێشتر عەلی فەتحی ئاشتیانی بەرپرسی ڕێکخراوی دەروونناسیی ڕێژیم باسی لەوە کردبوو کە یەک لەسەر سێی خەڵکی ئێران، کێشەی دوروونیان هەیە.
هەر لەمبارەوە، بەرپرسی پێشگرتن لە خۆکوژییەکانی ئێران، ڕایگەیاندووە کە ئێرانییەکان، دوو هێندەی نێونجی جیهانی، کێشەی دەروونییان هەیە.
هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی کێشە دەروونییەکان، نەبوونی ئاسایش و پێداویستییەکان بۆ ژیانی ئاسایی و خۆشبژێوی ئەگەڕێتەوە.
ڕێژیمی ئێران بە لەبەرگرتنی سیاسەتی هەڵە، هۆکاری سەرەکیی کێشە جۆراوجۆرە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە و ئەمانەش کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باری دەروونیی تاکەکان دەبێ و ڕێژیمیش هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێسانە نادات.