کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا جارێکی تر سەبارەت بە پشتیوانیکردن لە ڕووسیە ڕەخنەی لە ڕێژیمی ئێران گرت

12:39 - 2 رەشەمه 2723

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە جەیک سالیوان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا جارێکی دیکە بە هۆی پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران لە ڕووسیە ڕەخنەی لەو ڕێژیمە گرت و ڕایگەیاند کە لە سەرەتای هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین ڕێژیمی ئێران بە بەردەوامی چەک و پەهپاد بۆ ڕووسیە دەنێرێ.

ناوبراو ئاماژەی بە هاوکاریی نیزامی کۆرەی باکوور و ڕادەستکردنی مووشەکی بالستیکی کورتهاوێژ بە ڕووسیە کرد و ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەوردی ئاگاداری کارەکانی ڕێژیمی ئێران و کۆرەی باکوورە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆنفرانسەدا ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی هاوکاری بۆ وڵاتانی دیکە لە کۆنگرەی ئەمریکا پەسەند بووە، و لەو گەڵاڵەیەدا بڕی ١٤میلیارد دۆلار بۆ هاوکاریی ئیسرائیل دیاری کراوە تا لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران و هێزە نیابەتییەکانی وەکوو ‌حەماس بەرگری بکات و هەروەها ٦١ میلیارد دۆلاریش بۆ وڵاتی ئۆکراین دیاری کراوە.