کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شارەدێی نێ

10:35 - 3 رەشەمه 2723

کاک محەممەد پەروازە ناسراو بە ''حەمە خاڵۆ'' کوڕی ئەمین، خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان، رۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە لەتەمەنی ٦٧ ساڵی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد پەروازە کەسایەتییەکی خۆشناو، دڵسۆز و خەمخۆری خەڵک و نیشتمانەکەی بووە و بەهۆی ئەو خۆشەویستییەی کە خەڵکی ناوچەی بەری بەگزادەی مەریوان و شارەدێی نێ بۆیان هەبووە، نازناوی ''خاڵۆ'' یان لێ ناوە و بە حەمە خاڵۆ بانگیان کردووە .

ناوبراو برای شەهید مەلا حوسێن پەروازەیە و تا دوا ساتەکانی ژیانی باوڕمەند و دڕێژەدەری ڕێبازی برا شەهیدەکەی بووە و کەسێکی جێگەی متمانە و باوڕ بووە.

جێگای ئاماژەیە کە کوڕێک و برازا و نەوەیەکی بە ناوەکانی سارۆ پەروازە، حەمزە پەروازە ناسراو بە ڕاسان، و ڕێباز پەروازە، لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتدا بوونە.

تەرمی حەمە خاڵۆ لە زێدی خۆی لە گۆڕستانی نێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.