
ئەویندارانی ڕێگەی ئازادی و سەربەستی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمە کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی زمانی دایکی بە بڵاوکردنەوەی درووشمی تایبەت بەو ڕۆژە لە شەقام و کۆڵانەکان شاری سنە ڕێزیان لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی گرت.
تێکۆشەرانی نیشتمانپەروەر لەو چالاکییە دا درووشمگەلی وەکوو "زمان و ژیانم کوردییە، زمانی من شوناسی منە، پیرۆز بێ ٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەیدەم وڵامی قەبرم" بە شەقام و کۆڵانەکانی شار سنەیان ڕازاندەوە.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری سنە ئەو چالاکییەی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: ''تەکیە و چەمەن، کۆڵانەکانی مەردۆخ، شارەکی ئۆتووبووسڕانی و کۆڵانەکانی کانی کووزەڵە''.
جیگەی ئاماژەیە کە بۆنەی ڕۆژی زمانی دایکی لە شارەکانی کوردستان خەڵکی نیشتمانپەروەر بە شێوەیەکی بەرچاو بە بەڕێوەبەردنی ڕێوڕەسم و چالاکیی داکۆکیان لەسەر شوناس و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان کردەوە.