کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووریە

12:41 - 3 رەشەمه 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمە، بە چەند مووشەک هێرش کرایە سەر باڵاخانەیەک لە ناوچەی "کەفەرسووسە"ی دەمیشق پێتەختی سووریە و لە ئاکامدا ٣ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی چەند سەڕچاوەی سووریە، ئیسرائیل بە چەند مووشەک باڵاخانەیەکی ٩ نهۆمیی لە ناوچەی ئەمنییەتی کەفەر سووسەی دەمیشق کردە ئامانج کە نووسینگەی یەک لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لێ بووە.

هەوڵدەرییەکی فەڕانسە ڕایگەیاندووە کە خانۆی چەند بەرپرسی باڵای ئەمنییەتیی و چەند نووسینگە و بنکەی سەرەکیی دامەزراوە هەواڵگرییەکان و هەروەها ناوەندێکی کولتووری ڕێژیمی ئێران لەو ناوچەدان و هێزەکانی حیزبوڵلای لوبنان و سپای پاسداران هاتووچووی تێدا دەکەن.

هێرشەکە بۆ سەر ٣ خانۆ لە ٢ نهۆمیی باڵاخانەکە بووە ٣ کەسی تێدا کوژراوە و ٨ی دیکەش بریندار بوونە.

میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامی کوژرانی هێزەکانی سپای پاسداران و ئێرانییەکانیان لەو هێرشەدا ڕەت کردووەتەوە.

ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندووە کە ڕێگە نادات ڕێژیمی ئێران لە سووریە بنکەی بەرینی سەربازی بۆ هەڕەشە لە سەر وڵاتی ئیسرائیل دابمەرزێنێت.