کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ناسراو لە ناوچەی دزەی دۆڵ سەر بە شاری ورمێ

17:51 - 5 رەشەمه 2723

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، یەکی ڕەشەمە، حاجی عەبدوڵڵا حوسێنزادە، ناسراو بە عەبدوڵڵا نەڵۆسی، کوڕی خوالێخۆشبوو حەسەن نەڵۆسی خەڵکی گوندی سامۆرتێ سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵ سەر بە شاری ورمێ، لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی ناسراو و بەناوبانگ و نیشتمانپەروەری ئەو ناوچەیە بوو و ڕێزێکی تایبەتی لای خەڵکی ناوچە و دەوروبەری هەبوو.

حاجی عەبدوڵڵا کەسایەتییەکی حیزب خۆشەویست بوو و ماڵەکەی هەمیشە جێگای حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕەشەمە، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی گوندی سامۆرتێ و ناوچەی دۆڵ لە گۆڕستانی ئەم گوندە بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.