دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ٥ی ڕەشەمە، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسەی زەکیا بارزانی خوشکی کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان کرد و وێڕای سەرەخۆشی لە ناوبراو و سەرکردایەتیی پارتی، پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتیان پێ گەیاندن.
سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشوازییەکی تایبەت لە شاندی حیزب، سەبارەت بە بەشداریی شاندی حیزب لەو پرسەیەدا سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی.