کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە ناوچەی ئالانی سەردەشت

10:37 - 6 رەشەمه 2723

ڕۆژی هەینی، ٤ی ڕەشەمە، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی ئالانی سەردەشت کاک محەممەد محەممەدی ناسراو بە حەمەی کاک عەوڵای بناوێ لە تەمەنی ١٠٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک حەمە برای  شەهید کاک محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی ناسراو بە حەمەدەمینی بناوێ بوو و لە ساڵەکانی ٤٦-٤٧دا کەسایەتییەکی جێگای متمانەی شەهید مەلائاوارە و دواتریش حیزبی دێموکرات بوو.

ناوبراو کەسایەتییەکی جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەی ئالان و ناوچەکانی دیکەی سەردەشت بوو و ماڵەکەی هەردەم شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک حەمە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.