ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندان، وەستا ساڵح ئەمینی خەڵکی ئاوایی بەرقەڵا و کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتیی شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.
کچێکی ناوبراو بە ناوی ئامینە ئەمینی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەیەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.