کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٧٥ چالاکی سیاسی و مەدەنی ئێران پرۆسەی بەناو هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کرد

10:50 - 7 رەشەمه 2723

٢٧٥ چالاکی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگی لە ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتەیان بە موهەندیسی‌کراو و شانۆگەری ناو برد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئامادە نین بەشداریی تێدا بکەن.

لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بە بێبەشکردنی بەرفراوانی بەربژێرەکان بۆ خولی دوازدەهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس کراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەڵوێست و پێگەی نیوەگیانی دامەزراوەی هەڵبژاردن لە ئێراندا تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو دۆخێکی نالەبەرتری هەیە.

لەو بەیاننامەدا بە ڕەخنەگرتن لەو ڕەوتە کە لە ڕوونکردنەوەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بە تێڕوانینێکی بەرژەوەندیخوازانە بەردەوامن، باس لەوە دەکات کە سیاسەتی شکستخواردووی بەشداریکردن لە هەر بارودۆخێک و بە هەر نرخێک بێت، نەتەنیا ئەنجام و دەسکەوتی بەرهەمداری نەبووە، بەڵکوو لە ڕاستیدا بەردەوامبوونی ستەمکاری و بەربەستی لێکەوتووەتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: لە دۆخی گشتیی ئەمڕۆی ئێراندا کە لەگەڵ تێکجوونی ناوەندەکانی هەڵبژاردن بەرەوڕووین، پێشمەرجی یەکەم بۆ بەڕێوەچوونی هەر هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانە، ڕێکخستنی گشتی لە چوارچێوەی دابینکردن و پاراستنی ئازادیی دەربڕین و چالاکییەکانی حیزبەکان، کۆبوونەوەکان، چاپەمەنی و میدیاکان، ڕێکخراوە سینفییەکان، هەبوونی ئۆپۆزسیۆن و لە کۆتاییدا، سەرپەرستیکردنی هێزە سەربەخۆ و بێلایەنەکان لەسەر ڕێگای بەڕێوەبردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە.

واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە جەختیان لەوە کردەوە کە ئێمە بە شتێکی ئاسایی دەزانین کە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا نەکەین، کە بە ڕوونی تێیدا موهەندیسیی دژایەتی لەگەڵ سەروەریی خەڵک کراوە.

لە کۆتاییدا هۆشداریان داوە کە بەبێ بووژانەوەی ڕاستەقینەی دامەزراوەی هەڵبژاردن، بەشداریی ڕاستەقینە ڕوو نادات و گۆڕەپانی سیاسیی فەرمی چارەنووسێکی باشی نابێت.