
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌باره‌ی زۆربوونەوەی ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی سێ هاووڵاتیی ناڕازی به ناوه‌كانی عه‌باس دەریس، ڕه‌زا ڕه‌سایی و عه‌باس موجاهد (كوور كوور) كه له شۆڕشی ژینا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون، بە سەرنجدان بە پشتڕاستکرانەوەی سزاكه‌یان له‌لایه‌ن دادگای باڵای ڕێژیمی ئێرانه‌وه هۆشداریی دا.
به‌رپرسی ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و سێ هاووڵاتییه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێداندا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون و ئه‌و سزایه به هیچ شێوه‌یه‌ک دادپه‌روه‌رانه و یاسایی نییه.
عەباس دەریس، باوکی سێ منداڵە و لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٩٨ی شاری ماهشه‌هری پارێزگای خووزستان دەسبەسەر و بە "موحاربه، تێکدانی نەزمی گشتی و بەشداریکردن لە کوشتنی مەئمورێکی هێزی تایبەت" تۆمەتبار کراوە.
سه‌پاندی ئه‌و تاوانه له‌حاڵێكدایه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و مەئمووره‌ی ڕێژیم ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ سكاڵایه‌كیان له عه‌باس دەریس نییه.
هه‌روه‌ها ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی یارسان لە شاری سەحنه‌ی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای ئەوەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی کرماشان دەسبەسەر کرا، بە تۆمه‌تی كوشتنی مەئموورێكی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم سزای قه‌ساسی به سه‌ردا سه‌پێندراوه.
موجاهد كوركور هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ئیزه كه له شۆڕشی ژینادا ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه به تۆمه‌تی كوشتنی كیان پیرفه‌له‌ک سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، سه‌پاندنی ئه‌و سزایه له‌كاتێكدایه كه بنه‌ماڵه‌ی پیرفه‌لک چه‌ندین جار ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ڕه‌ت کردوەتەوە و هێزەکانی ڕێژیم بە بکوژی کیان دەزانن.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ هاووڵاتییه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌درانی ئه‌و سێ كه‌سه و بەرزبوونەوەی ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان له ئێران‌دا هۆشدارییان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ڕێژیمی ئێران بۆ دروستكردنی ترس له‌نێو خه‌ڵكدا هه‌موو كاره‌ساتێکی مرۆڤی دەخولقێنێت.