کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەی پێشووی حیزب لە شنۆ

15:15 - 9 رەشەمه 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمە، کاک ڕەحیم محەممەدزادە ناسراو بە ڕەحیم کاکەلە کۆڕی شەھید مستەفا محەممەدزادە لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک ڕەحیم ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، دوو جار لەلایەن سپای پاسدارانەوە و ساڵی ٨٥یش جارێکی تر لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێوە دەسبەسەر کرا.

برایەکی ناوبراو بە ناوی عەلی محەممەدزادە، ناسراو بە عەلی کاکەلە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدایە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی خزمەتی بە حیزب و گەلەکەی کرد و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی باوکە شەهیدەکەیەوە دەکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.