کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە سەقز

21:23 - 9 رەشەمه 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕەشەمە، دایە تووبا سۆفی مەحمودی دایکی شەهید ڕەسووڵ کەمانجاڕی، خەڵکی سەقز بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

شەهید ڕەسوڵ ساڵی ٥٩ی هەتاوی لە ڕەوتی گرتنی پادگانی سەقز لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە، لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید کرا.

دایە تووبا، هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی دایە تووبا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.