کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەکردنی ڕێژیم لە قوتابییان بۆ بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردنەکان

11:54 - 10 رەشەمه 2723

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری شنۆ، لە ڕێگەی بەرپرسانی قوتابخانە دواناوەندییەکانەوە، هەڕەشەی لە قوتابییان کردووە کە لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بن.

بەپێێ زانیارییەکان، لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شنۆدا، گوشاریان خستووەتە سەر ئەو قوتابییانە کە گەیشتوونەتە تەمەنی دەنگدان تاکوو لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا بەشدار بن.

بەرپرسانی قوتابخانەکان بە قوتابییانیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری بەشدارینەکردن لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕەشەمەی ئەمساڵدا، ئیزنی بەشداری لە کۆنکوور بۆ چوونە زانکۆیان پێ نادەن.

ڕێژیمی ئێران کە دەزانێ خەڵک ئامادەی بەشداریکردن لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا نین، لە ڕێگەی جیاوازە و بە هەڕەشە و ترساندن دەیەوێ خەڵک ڕاکێشی سەر سندوقەکانی دەنگدان بکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە خەڵک بە ڕاشکاوی لە ماوەی ڕابردوودا، باسیان لە بایکۆتی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم کردووە.