کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە ناردنی کورتەنامە خەڵک بۆ بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردنەکان هان دەدات

19:53 - 10 رەشەمه 2723

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە، ترسی ڕێژیم لە بەشدارینەکردنی خەڵک لەم شانۆیە زیاتر دەبێتەوە.

رێژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، ڕێگای جیاواز بەکار دێنێت و لە هەوڵدایە کە زیاترین ڕێژەی خەڵک، ڕاکێشی سەر سندووقەکانی دەنگدان بکات.

لەم پێوەندییەدا، ڕێژیم لە ڕێگەی ئۆپێراتۆرەکانی خۆیەوە، بە ناردنی کورتەنامە بۆ سەر مۆبایلی هاووڵاتییان بانگهێشتی سەر سندووقەکانی دەنگدانیان دەکات.

لە هەندێک لەم کورتەنامانەدا هاتووە: ئەگەر ناسنامەتان پێ نییە دەتوانن بە کارتی میللی، مۆڵەتی شۆفێری، پاسپۆرت و کارتی کۆتاییهاتنی سەربازی، بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

ئەم جۆرە پەیامانە لەلایەن ڕێژیمەوە نیشانی دەدەن کە بەشداریی خەڵک لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا زۆر کەم دەبێ هەر بۆیە ڕێژیم ناچارە بە پڕوپاگەندە و تچچوویەکی زۆرەوە، دوایین پەلەقاژەکانی خۆی بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان بکات.