کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی پێشکەشکردنی بڕوانامە بە فێرخوازانی زمانی کوردی لە پیرانشار بەڕێوە چوو

19:57 - 10 رەشەمه 2723

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڕێک بۆ پێشکەشکردنی بڕوانامەی کۆتاییهاتنی خولی ڕێنووس بە ژمارەیەک لە فێرخوازانی زمانی کوردی لە شاری پیرانشار بەڕێوە چوو.

بەڕێز عومەر محەممەدی بەرپرسی ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان، لەم کۆڕەدا چەند وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان و فێرخوازانی خولەکە کرد.

ئەم خولە بە وانەبێژیی خاتوو شەکیلا سارەبان بەڕێوە چووە و ژمارەیەک فێرخوازی زمانی کوردی تێێدا بەشدار بوون و لە کۆتاییدا بڕوانامەی کۆتاییهاتنی خولەکەیان وەرگرت.

دوای پێشکەشکردنی بڕوانامەکان، کۆڕەکە بە خوێندنەوەی شێعر لەلایەن فێرخواز سەعدی عەباسی و وتنی چەند کۆپلە گۆرانی لەلایەن فێرخوازانی دیکەوە، ڕازایەوە.

 لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هەوڵی خۆڕسکی چالاکانی بواری زمان و ئەدەبی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆکارێک بۆ گرینگیدانی زیاتری خەڵک بە پاراستنی زمانی کوردی بووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستان لە توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە لەم ڕێگایەوە فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیی خۆیان کراون.