کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شنۆ

20:00 - 10 رەشەمه 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕەشەمە، کاک سەلاح گوری ئەندامی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای شنۆ - نەغەدە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک سەلاح ئەندامێکی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات بوو و لەو پێناوەدا لەلایەن ڕێژیمەوە  دەسبەسەر و ماوەی دوو ساڵ حوکم درا، بەڵام دەسبەسەرکران و سزادرانی لەلایەن ڕێژیمەوە نەیتوانی ببێتە هۆکار بۆ ئەوەی کە لە ڕێباز و ویستی نەتەوەیی خۆی پاشگەز ببێتەوە.

کاک سەلاح هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە و ئەرکە پێ ئەسپێرداوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبوردووییەوە جێبەجێ دەکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری کاک سەلاح دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.