کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی چیرۆکنووسی بەتوانای خەڵکی کرماشان

20:03 - 10 رەشەمه 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، کاک مەنووچێهر کەیخوسرەوپوور، چیرۆکنووسی بەتوانای خەڵكی کرماشان و مامۆستای خانەنشینکراوی پەروەردە و بارهێنان و نیشتەجێی شاری سنە بە هۆی نەخوشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا مەنووچێهر، ماوەی ٣٠ ساڵ هاوکاری نزیکی ئەنجومەنە ئەدەبییەکانی وەک مەولەوی کورد لە شاری سنە بوو.

ناوبراو مرۆڤێکی خوێندەوار بوو و هەمیشە هەوڵی دەدا چیرۆکنووسەکان کۆ بکاتەوە و خزمەتی زیاتر بە بواری چیرۆک و بەتایبەت ئەدەبی چیرۆکی کوردی بکات.

مامۆستا مەنووچێهر کەیخوسرەوپوور، ئەندامیکی چالاک و بەتوانای ئەنجومەنی ئەدەبی و فەرهەنگیی لووتکەی ئومید لە شاری سنە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.