کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە تۆرێنتۆ

11:12 - 16 رێبەندان 2723

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕێبەندان(٣ی فێوریەی ٢٠٢٤) لەسەر داوای کۆمەڵێک لە حیزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان، لە مەیدانی مەلستمەنی شاری تۆرێنتۆی کانادا کۆبوونەوەیەک دژی سزای لەسێدارەدان پێک هات.

کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کانادا دەوری بەرچاویان لەم کۆبوونەوەیەدا هەبوو.

پەیامی گشتیی بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەکە لەلایەن شەهین فەیزی و پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتیش لەلایەن لوقمان ئەمینییەوە پێشکەشی بەشداربووان کرا.

بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە، بە بەدەستەوەگرتنی وێنەی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد، وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی، موحسن مەزڵووم و محەممەد فەرامەرزی دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان دا و لەسێدارەدانی لاوانی کوردیان مەحکووم کرد.