کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هێرشەکانی خۆی بۆ سەر لوبنانی دەست پێ کردەوە

11:20 - 16 رێبەندان 2723

ئەرتەسێ ئیسرائیل بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک باسی لە دەسپێکردنەوەی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر میلیشیاکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەرتەشی ئیسرائیل، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، ناوەندی فەرماندەیی حیزبوڵڵا و بینایەکی نیزامی و یەکێک لە ناوەندەکانی دیدەبانیی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.

ئەرتەشی ئیسرائیل تاکوو ئێستا سەبارەت بە زیانی گیانیی ئەم هێرشانە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.

لە دەسپێکی شڕی ئیسرائیل و حەماسەوە، دەرگیرییەکان لە نێوان ئیسرائیل و میلیشاکانی وەک حیزبوڵڵا لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان  وئیسرائیل پەرەی سەندووە.

ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی، حەماس و حیزبوڵڵا بە گرووپگەلێکی تێرۆریستی ناو دەبەن.