ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژنامەی شه‌رقی ڕێژیم ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی "دۆمینۆی ئاسەوارە تێکدەرەکان" بڵاو کردەوە.
لە چوارچێوەی ئەم راپۆرتەدا دۆخی گۆلی ورمێ لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆ خراوەتە بەر باس کە بە وتەی ئەم مامۆستایە، لە چەند ساڵی رابردوودا، تەنانەت تەرازی ئاوی گۆلی ورمێ بڵاو نەکراوەتەوە.
محەممەد مەسعوود تەجریشی، سەبارەت بە دۆخی گۆلی ورمێ ڕایگه‌یاند كه بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ تەنیا لە حاڵەتێکدا ڕوو دەدات کە لانیکەم ٣ هەزار و ٤٢٦ میلیۆن میتری سێ جا ئاو بکرێتە گۆلەکەوە.
ناوبراو رایگەیاندووە کە له ئێستادا ته‌نیا ٤٠ له‌سه‌دی ئاوی گۆلی ورمێ لە ڕێگەی چه‌م و ڕووباره سرووشتیه‌كان و بارینی وه‌رزانه‌وە دابین دەکرێت.
رۆژنامه‌ی په‌یامیش له ڕاپۆرتێكدا نووسیویەتی كه بۆ بووژانەوەی گۆلی ورمێ ٣ هەتا ٤ میلیارد لیتری سێ جا ئاو پێویستە.
بەپێی زانایرییەکان ٤٠ تالاوی ئێران بەرەو وشکبوونی یەکجاری دەچن و دۆخیان قەیراناوییە.
له ساڵانی ڕابردوودا سەبارەت بە ده‌رئه‌نجامه‌كانی وشكبوونی گۆلی ورمێ و هه‌ستانی باهۆزی خوێ له ناوچه‌دا و دانانی باندۆری نه‌رێنی لەسه‌ر ژیان و ته‌ندرووستیی خه‌ڵک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نە ژینگه‌پارێزییه‌كان و كارناسانی ژینگه‌وە هۆشداریی زۆر دراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕێژیم چاویان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییه داخستووە.