به‌پێی ڕاگه‌یەندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا، ئانتۆنی بلینكێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتە له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ شازاده‌ی سعوودییه محه‌ممه‌د بێن سه‌لمان له شاری ڕیاز دانیشتن و دیداری كرد.
له‌و دیداره‌دا ئانتۆنی بلینكێن و محه‌ممه‌د بێن سه‌لمان له‌باره‌ی هاوكاری له ناوچه‌دا به ئامانجی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له غه‌ززه و داڕشتنی به‌رنامه بۆ دوای شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌دا وت‌ووێژیان كردووە.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له دیداری بلینكێن و بێن سه‌لمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مەتیۆ میلێر ڕایگه‌یاند كه له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر هه‌وڵی ناوچه‌یی بۆ ڕاگرتنی هێرشی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له ده‌ریای سوور بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
دوای شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس لە ڕەزبەری ئه‌مساڵدا ئه‌وه پێنجه‌مین سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نێوهڕاستە و بڕیار وایه كه ئه‌م سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن و له داهاتوودا سه‌ردانی وڵاتی ئیسرائیل، میسر و قه‌ته‌ر بكات.