هاوکات لەگەڵ تەشينەسەندی ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە نیابەتییەکانی ڕێژیم و ئەمریکا لە ناوچە، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، شه‌هرام ئیرانی فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌رتەشی ڕێژیمی ئێران ڕایگه‌یاند كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ مانۆڕێكی ده‌ریایی هاوبه‌ش له نێوان ئێران، ڕووسیه و چین به ئامانجی دابینكردنی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یەی ڕێژیمی ئێران ڕایگه‌یاند داوا له وڵاتانی دیكه‌ش كراوه كه له‌و مانۆڕه‌دا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام ڕوونی نهكردەوە كه ئه‌و وڵاتانه بێجگه له ڕووسیه و چین كام وڵاتن.
شه‌هرام ئێرانی له‌باره‌ی هۆكاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و مانۆڕه وتی كه ستراتێژیی هێزی ده‌ریایی ڕێژیمی ئێران له دۆخی ئێستادا ڕاگرتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌رچاوه‌ی ئابووریی ڕێژیمی ئێرانه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ چه‌ندین كه‌شتیی نوێش به هێزی ده‌ریایی ئێران زیاد ده‌كرێ.
ڕووسیه و چینیش له‌باره‌ی ئه‌م مانۆڕهوە ڕایانگه‌یاندووه كه ئێمه هه‌ر سێ وڵات بۆ هاوكاریی نێوان خۆمان و گه‌شه‌دان به ئاماده‌یی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ده‌ریایی ئه‌و مانۆڕه به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و مانۆڕه له‌كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هێزه نیابه‌تییه‌كانی ڕێژیمی ئێران و هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌ریای سوور به پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زۆر بووه.
شایانی باسه كه ئه‌مه یه‌كه‌مین مانۆڕی هاوبه‌ش نییه کە له نێوان ئه‌و سێ وڵاتەدا بەڕێوە دەچێ، ساڵی ڕابردووش له ئاوه‌كانی ئوقیانووسی هێند بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ئه‌و سێ وڵاته كه هاوپه‌یمانی نزیک لە یەکن، مانۆڕێکی ده‌ریاییان به‌ڕێوه برد.