هاوکات لەگەڵ زۆربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ئیدعای کرد کە هیچ هێزێکی نیابەتییان لە ناوچەکەدا نییە.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئیران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هێرشەکانی ئه‌مریكا و بریتانیا بۆ سه‌ر گرووپه نیابه‌تییه‌كان له عێراق، سووریه و یه‌مه‌نی مه‌حكووم كرد و جەختی کردەوە کە هیچ هێزێکی نیابەتییان لە ناوچەکە نییە.
کەنعانی ڕایگەیاند ئەوە ئەمریکایە کە لە ئیسرائیل وەکوو هێزی نیابەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی و دابینکردنی بەژەوەندییەکانی کەڵک وەردەگرێ.
ناوبراو سەرەڕای هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیم و گرووپە نیابەتییەکانی لە ناوچە، وتی ئه‌مریكا و بریتانیا پشتیوانی له ئیسرائیل ده‌كه‌ن و ده‌یانهه‌وێ به بیانووی جۆراوجۆر ئه‌منییه‌تی ناوچه تێک بدەن. ناوبراو هەروەها هێرشی ئه‌مریكا و بریتانیا بۆ سه‌ر سووریه، یه‌مه‌ن وعێراقی به ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریی سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته و لەبه‌رچاونه‌گرتنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناو برد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیم، سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئەگەری هێرش بۆ سەر ئامانجەکانی ڕێژیم لە خاکی ئێران‌دا، هەڕەشەی کرد و وتی ئێران وڵامی هەر چەشنە هەڕەشيیەک دژی سەروەریی خاکی خۆی دەداتەوە .