بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، دوای هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئۆردۆن و کوژرانی سێ سەرباز، ئەمریکا چاوەڕوان دەکات حکوومەتی عێراق لە دەستنیشانکردن و بلۆککردنی سەرچاوە داراییەکانی ئەو گرووپانەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتە پاڵپشتییان دەکات یارمەتیی واشنگتۆن بدات.
لە سەرەتای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، تاقمەکانی هاوپەیمان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە لوبنان، یەمەن، عێراق و سووریە. لەو کاتەوە تا ئێستا گرووپە میلیشیاکانی عێراق زیاتر لە ١٥٠ هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە ئەستۆ گرتووە.
لە دوایین هێرش لە ٨ ڕێبەندان، بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک سنووری ئۆردۆن و سووریە، سێ سەربازی ئەمریکایی کوژران و ژاماەیەکی زۆریش بریندار بوون.
هاوکات لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، واشنگتۆن هەوڵی داوە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە دۆلاری ئەمریکایی لە عێراق سنووردار بکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا رایگەیاندووە تا ڕادەیەک دڵنیام لەوەی کە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تێرۆریستان لە عێراق بەدەست دەهێنین و ئەمەش تاڕادەیەکی زۆر توانای دارایی نایاسایی ئەم سیستەمە لەناو دەبات.