ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، ده‌زگای ئیتلاعاتی به‌رگریی ئه‌مریكا له ڕاپۆرتێكدا پشتڕاستی كرده‌وه كه حوسییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه نیزامی و غیره نیزامییەکانی خۆیان له سهرتاسەری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، كه‌ڵک له مووشه‌ک و پەهبادی ئێرانی وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وێنه بڵاوكراوه‌كانی مووشه‌ک و پەهبادە دروستكراوەکانیی ئێران ڕێک هاوشێوەی ئەوانەن کە حوسییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور و ژێرخانە غەیرە نیزامییەکان و كه‌نار ئاوه‌كان له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌دا كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرن.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە كه ڕێژیمی ئێران جۆرەکانی مووشه‌كی بالستیک و مووشه‌كی كرووزی بۆ حوسییه‌كان ناردووه، ئەمە لەکاتێکدایە کە له ساڵه‌كانی ٢٠١٥ هه‌تا ٢٠٢٣ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی لانیكه‌م ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٨ كه‌شتیی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران‌دا گرتووه، كه ویستوویانە مووشه‌كی بالستیک و پەهباد، مووشه‌كی دژه تانک و هه‌زاران چه‌كی دیكه بۆ حوسییه‌كان بگوازنه‌وه.
ده‌زگای ئیتلاعاتی بەرگریی ئەمریکا لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژەی بە پتەوبوونی پێوەندیی نێوان حوسییەکان و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە کە هێزی قودسی سپای پاسداران لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە کۆمەڵێک چەکی پێشکەوتوو و مەشق و ڕاهێنانی پێویستی بۆ حوسییەکان دابین کردووە.
هەروەها باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا هاوکاریی حوسییەکانی کردووە كه به مووشه‌ک و پەهباد، گرینگ‌ترین ڕێڕەوی ئاوی جیهان و كه‌شتیوانیی بازرگانی له ده‌ریایی سووردا بكاته ئامانج.