کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتێکی ئایینی و نیشتمانپەروەر لە شاری ڕەبەت

22:36 - 18 رێبەندان 2723

ڕۆژی سێشەممه ١٧ی ڕێبەندان، مامۆستا مەلاحەسەن مەحموودیان ناسراو بە مامۆستا مەلاحەسەنی نستان، بەهۆی نەخۆشی و بە ساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مامۆستا مەلاحەسەن مەحموودیان کەسایەتییەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر بوو کە خزمەتێکی بەرچاوی بە خەڵکی ناوچەکە کردووە.

ناوبراو کەسێکی ئازا و چاونەترس بوو و لە دەیەی شەستی هەتاویدا کە سپای پاسداران هێرشی کردە سەر کوردستان و ناوچە ئازاد کراوەکان، ڕۆڵێکی گرینگی لە پاراستنی سەر و ماڵی خەڵکی گوندی نستاندا هەبوو.

لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاویدا کە سپا بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ و چاوەدێریی خەڵک، گەمارۆی گوندی نستانی دابوو، خەڵكی نستان بە پشتیوانیی مامۆستا مەلاحەسەن پیلانی ڕێژیمیان پووچەڵ کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.