کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خامنەیی دیسانەوە داوای لە خەڵک کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان

11:01 - 11 رەشەمه 2723

ئەمڕۆ هەینی ١١ی ڕەشەمە، خولی نوێی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بەڕێوە دەچێ.

هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە خەڵکی کوردستان لەسەر سیاسەتی بایکۆت بەردەوامن، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم لە یەکەمی پەیامی خۆیدا بۆ ئەم ڕۆژە، بۆ جارێکی تر بە پاڕانەوە داوای لە خەڵک کرد کە بەشداری هەڵبژاردنەکان بن.

خامنەیی ڕوو لە خەڵک ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامدانی کارە چاکەکان پێویست بە هیچ ئیستیخارەیەک نییە، پێشنیار دەکەم کە خەڵک هەرچی زووتر دەنگی خۆیان بخەنە سندووقەکانی دەنگدانەوە.

شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم، لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە خەڵک لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە بەردەوامی باسیان لە بایکۆتی ئەم شانۆیە دەکرد و بە دڕاندن و هێنانەخوارەوەی بەنێر و پووستێری بەربژێرەکان دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ڕێژیم و شانۆی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیاند.