
رۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، خاتوو ئامینە وەکیلی، کچی حەسەن بەگ بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ئامینە ژنێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی دۆزی ڕەوای میللەتەکەی و لە بنەماڵەی ناسراوی وەکیلییەکانی جوانڕۆ بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.