
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەمە، لە نووسینگەی کۆڕی کوردانی تاران، ئێوارە شێعرێک لەژێر ناوی نەورۆزانەی ڕامان، بە بەشداریی شاعێران، ئەدیبان، مۆسیقار و لایەنگرانی ئەدەبیات و بەمەبەستی پێشوازیکردن لە نەورۆز بەڕێوە چوو.
لەم ئێوارە شێعرەدا، ژمارەیەک لە بەشداربووان کۆمەڵێک شێعر و بابەتیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە: هیوا شەعبانی خەڵکی سنە، ئەسغەر ئێزەدی سۆنقۆر و کولیایی، بەیان حسەینی و خەبات فەدایی مەریوان، فاتمە حیجازی، تریفە کەریمیان، مەنسوور کەرەمی و پەرویز شێخی سەقز، عەلی ڕەجەبزادە کوردی خۆراسان، کامیار پازەند مەهاباد، ئاکۆ خۆسرەوی و مەهتاب پەشمی کرماشان و هێرش حەدادی خەڵكی دیواندەرە.
لە درێژەی کۆڕەکەدا، هیوا شەعبانی بە گۆرانیی نەورۆز و خەبات فەدایی بە گۆرانی شاهەڵۆ، و هەروەها هیوا کەرباسی بە چەند کۆپلە گۆرانی و ژەنینی چەند پارچە مۆسیقا، کۆڕی نەورۆزانەکەی ئەنجومەنی ئەدەبیی ڕامانیان گەرمتر کرد.