
ڕۆژی هەینی، ١٩ی ڕەشەمە، ژمارەیەک لە خەڵکی بۆکان وەک نەریتی ساڵانی ڕابردوو و بەمەبەستی پێشوازی لە ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردەواری چوونە سەر چیای تەرەغە و بە وتنەوەی سروودی "خوایە وەتەن ئاوا کەی" و شایی و هەڵپەڕکێ، پێشوازییان لە نەورۆزی کوردەواری کرد.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستاندا، خەڵک بەرەوپیری نەورۆزی کوردەوارییەوە چوون و بە لەبەرکردنی جلوبەرگی ڕازاوەی کوردی، هەڵکردنی ئاگر و شایی و هەڵپەڕكێ، نەورۆزی مەشخەڵانی ڕزگارییان بەرز ڕاگرت.