کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برای دوو شەهیدی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:24 - 20 رەشەمه 2723

ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕەشەمە، کاک سەعید شێنانی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.  

دوو برای کاک سەعید بە ناوەکانی سەعدوون و عەبدوڵڵا شێنانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون کە بەداخەوە هەردووکیان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوون.

کاک سەعید هەتا دوایین ساتەکانی تەمەنی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکانی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەماین دەزانێت.