کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو لە ناوچەی دەشتەبێڵ

17:36 - 20 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەمە، حاجی قادر سە‌لیمی خە‌ڵکی ئاوایی ئاڵیان لە ناوچە‌ی دە‌شتە‌بێڵ سە‌ر بە شاری شنۆ پاش دوو ساڵ نە‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانە و باوە‌ڕپێکراوی ئاوایی ئاڵیان و دە‌شتە‌بێڵ و شاری شنۆ بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگای پیرۆزی شە‌هیدان مایەوە.

حاجی قادر بڕای شە‌هید عە‌بدوڵڵا سە‌لیمی کادری بەوە‌جی حیزب بوو و کوڕە‌کە‌شی بە ناوی سە‌عید لە سە‌رە‌تای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی لە ماڵی خۆی دە‌سبەسە‌ر کرا و بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و دوای ماوە‌یە‌کی کە‌م تیرباران کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.