کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی خوشكی دوو شەهیدی كوردستان لە مەهاباد

17:41 - 20 رەشەمه 2723

رۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕەشەمە خاتوو حەلیمە ئەبووبەکری، خەڵکی مەهاباد لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.
خاتوو حەلیمە، خوشکی دوو شەهیدی حیزب و گەل بە ناوەکانی عەزیز ناسراو بە شوانە و عەلی بوو کە لە ساڵەکانی ١٣٥٩ و ١٣٦٢ی هەتاوی لە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بۆ بەرگری لە گەل و نیشتمان شەهید بوون. 
کوڕێکی خاتوو حەلیمە بە ناوی نادر ئافانی بە تاوانی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ماوەی دە ساڵ لە زیندانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووە. 
خاتوو حەلیمە، سەرەڕای ئەزیەت و ئازار و لەدستدانی براکانی و زیندانیبوونی کوڕەکەی بۆ ماوەی دە ساڵ هیچکات ورەی لەدەست نەدا و وەک ژنێکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر، خۆشەویستیی بۆ حیزب و گەلەکەی  زیاتر دەبوو و ئاواتی ئەوە بوو کە کوردستانی ئازادکراو ببینێ.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.