کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە نەوسوود

17:45 - 20 رەشەمه 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات بە ناوی جەماڵ ڕەحیمی کوڕی حەبیب خەڵکی گوندی تەشار سەر بە شاری نەوسوود  بە هۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد.
کاک جەماڵ ماوەی شەش ساڵ پێشمەرگەی هێزی بەرگریی شاهۆی حيزبى دێموکراتی كوردستانى ئێران بووه .

کاک جەماڵ ئەندامێکی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزب بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانی.