ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی پێشوازی لە نەورۆزی کوردەواری لە فێرگەی هونەریی وەزیری لە شاری سنە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سەرپەرشتی لەیلا وەزیری و بەبۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی کوردی و پێشوازی لە نەورۆزی کوردەواری، بە پێشکەشکردنی سروودی "نەورۆز" بەڕێوە چووە.
سروودی نەورۆز لە ناوەندی "سنە سەنتەر" لە شاری سنە، بە هاوکاریی هونەرمەندان گۆران حوسێنپەناهی، بێهراد وەزیری، سەهەند ئەسکەندەری و سەعید مەلەکی ئامادە کراوە و دواتر لەلایەن بەرپرسانی ناوەندی سنە سەنتەر، "ڕەزا فەرەج ساڵح" و "حاجی سیروان محەممەد ئەحمەد"ـەوە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای ئاشتی خەڵات کراون.
فێرگەی مۆسیقای وەزیری ساڵانێکە لە ڕاستای پەروەردەکردن و پێگەیاندنی منداڵان و مێرمنداڵانی شاری سنە لە بواری مۆسیقا و ئامێرە مۆسێقاییەکاندا، بە سەرپەرشتیاری لەیلا وەزیری چالاکی دەکات.