کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خەمخۆر و حیزبدۆست لە شاری سەردەشت

14:48 - 23 رەشەمه 2723

شەوی ٢٢ی ڕەشەمە، وەستا محەممەد مەحموودنژاد کوڕی حاجی شەخسە ناسراو بە وەستا حەمە، کەسایەتییەکی خەمخۆر و حیزبدۆست بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

وەستا حەمە کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو و لە هەمانکاتدا خۆشەویستی خەڵکی سەردەشت بوو.

ناوبراو کەسێکی دڵسۆزی و خەمخۆر بۆ حیزبەکەی بوو و بەردوام دژایەتیی جاش و خۆفرۆشەکانی دەکرد.

وەستا حەمە وەستا میکانیکی ماشین و ماتۆر بەرق بوو و لە بەرامبەر کارەکەی بۆ خەڵک کەسێکی بەئینساف و بەبەزەیی بوو؛ لە کاتی هێرشی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان، وەستا حەمە هاوکارێکی دڵسۆز بۆ حیزبەکەی بوو و لە هەموو ناوچەکانی سەردەشت و ڕەبەت هەرکات ماشین و تۆپخانەکانی حیزب تووشی کیشە دەبوون وەستا حەمە تەنیا کەسێک بوو کە فریای حیزب دەکەوت و دەزگا و ماشینەکانی چاک دەکردنەوە، ئەمە لەحاڵێکدا بوو کە گەڕانەوەشی  بۆ نێوشار مەترسیی ئاشکرابوونی هەبوو.

 ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بەهیوای سەرکەوتنی حیزب و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ نێو خەڵک بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.