کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپە‌روەر لە سنە

11:36 - 24 رەشەمه 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، کاک سەعید ساڵحی، کەسایەتیی خۆشناو و دۆستی حیزب لە شارۆچکەی حەسەناوی سنە کۆچی دوایی کرد.

کاک سەعید کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و لە چالاکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی بوو.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.