کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا: دەنگدان لە ئێراندا ئازاد و دادپەروەرانە نییە

11:20 - 11 رەشەمه 2723

مەتیۆ میلێر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە پێوەندی لەگەڵ شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئەمڕۆدا واتە ١١ی ڕەشەمە، ڕایگەیاند کە پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران و لەژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێراندا هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە نییە.

ناوبراو وتی کە هەزاران کەس لە پرۆسەیەکی ناڕووندا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانە ڕەت کرانەوە و ڕێگەیان پێنەدرا کە خۆیان بەربژێر بکەن؛ هەموو جیهان دەزانێ کە لە سیستمی سیاسیی ئێراندا، سیستمی ئیداری، دادوەری و هەڵبژاردن نادێموکراتیک و ناڕوونە، هەر بۆیە لە وەها ڕێژیمێکدا کە ئەو سیاسەتەی هەیە چاوەڕوانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە ناکرێ.