کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی ئیلام

12:35 - 26 رەشەمه 2723

ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەشەمە، دایە فاتمە وەلیزادە، خێزانی کۆچکردوو کازم ئومیدی و دایکی دوکتور مووسا ئومیدی، کەسایەتیی ناوداری شاری ئیلام لە تایفەی مەڵەکشایی بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

دوکتور مووسا ئومیدی، کوڕی دایە فاتمە، ئەندامی ڕێبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلامە.

دایە فاتمە ٧ کوڕ و ٣ کچی هەیە کە وەکوو دایکێکی دڵسۆز هەمووی پێگەیاندوون و هەموویان خوێندنی ئاکادێمیکیان تەواو کردووە و خاوەن پێگەیەکی بەهێز لە بنەماڵەکەیدا بووە.

دایە فاتمە کەسایەتیی خۆشناو و جێگای متمانەی تایفەی مەڵەکشایی بوو و هاوکات لەگەڵ هاوسەرەکەی هەوڵی زۆریان بۆ پێگەیاندنی منداڵەکانیان داوە و بەردەوام پێداگرییان لەسەر تێکۆشانی منداڵەکانیان لە کۆمەڵگەدا کردووەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم  و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.