کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات لە بۆکان

18:02 - 26 رەشەمه 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمە پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی محەممەد فەتاحی ناسراو بە محەممەد حەمەسەلیم خەڵکی گوندی تازەقەڵای بۆکان بەهۆی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ٥٨ هاتە نێو ڕیزی پیشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە و هەتا ساڵی ٦٢ درێژەی بە تێکۆشانی خۆی لەم حیزبە دا.

دواتر بە ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆ و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و تێکۆسانی خۆی درێژە دا و وەفادار بە حیزبەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.