هه‌واڵدەریی فارس سه‌ر به سپای پاسداران دوای كۆتاییهاتنی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕێژیمی ئێران، بڵاوی كرده‌وه كه پرۆژه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستێكی گه‌وره‌ی خواردووە.
میدیا و ماڵپەڕەكانی ڕێژیم لەکاتێکدا بە قسەی خۆیان بەشداریی ٤٠ لەسەدیی خەڵک بە سەرکەوتنی خۆیان ناو دەبەن كه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ٤٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی دیكه‌ی به شه‌رمه‌زاریه‌ک بۆ ئه‌و وڵاتانه ناو بردبوو.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ڤیدیوویانهی كه لە پرۆسەی بەناو هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم بڵاو كراونه‌ته‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی ڕێژیم بەتایبەت لە سارەکانی کوردستان، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر به‌هێز بووە و بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌وپه‌ڕی چۆڵیدا بوون.
هەڵبژاردنی ١١ی ڕەشەمە، یەکەم هەڵبژاردن دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"بوو، کە لەو ماوەیەدا سەدان کەس بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شه‌هید و هەزاران کەسیش دەسبەسەر کران.
ڕاپرسی و پێشبینییەکانیش پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ئاستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەدا بەهۆی ناڕەزایەتیی خەڵک بە دۆخی ژیان، سەرکوتی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، کەشی داخراوی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێران زۆر نزم دەبێت و كه‌متر له ٣٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و هۆکاری سەرەکیی بەشدارینەکردنی خەڵک، دژایەتی لەگەڵ تەواوییەتی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامییە.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانۆی هه‌ڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران‌دا چه‌ندین به‌رپرسی ئامریكایی وه‌كوو مەتیۆ میلێر، جەیسوون برادێسكی و ئابرام پیلی ڕایانگه‌یاند كه ڕێژیمی ئێران ده‌یهه‌وێ به‌و هه‌ڵبژاردنه نمایشی دێمۆكراسی بكات، به‌ڵام ئێمه به باشی ده‌زانین كه هه‌زاران كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه‌وه ته‌نانه‌ت مافی خۆ بهربژێركردنیشیان پێ نه‌درا و خه‌ڵكی ئێران ده‌زانن كه ئه‌و ده‌نگدانه هه‌ر ئه‌نجامێكی هه‌بێت ئه‌وانه نوێنه‌ری خه‌ڵک نین و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕێژیمی ئێران ئازادانه و دادپه‌روه‌رانه نین.