کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

18:09 - 26 رەشەمه 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، کاک محەممەدئەمین خەیری، ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی بەفرەوان کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەدئەمین ناسراو بە دەروێش محەممەدئەمین، ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەسێکی جێگای متمانەی خەڵک و تەشکیلاتی حیزب بوو.

ماڵی کاک محەممەدئەمین هەمیشە شوێنی حەسانەوەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.