کۆمەڵێک لە کاسبکارانی خەڵکی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بازاڕچەی سنووریی پەرویزخان دوابەدوای ناڕەزایەتیدەربڕین بە پێنەدانی مووچە و زۆربوونی کاتەکانی کارکردنیان لەسەر کارەکانیان دەر کراون.
دەرکرانی ئەم کاسبکارانە لە بەرەبەری هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێ‌دا، ناڕەزایەتیی ئەم کاسبکارانەی لێ کەوتووەتەوە.
ئەم کاسبکارانە بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، سەبارەت بە دەرکرانی خۆیان لەم بازاڕچەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و باسیان لەوە کردووە کە دەبێ سنوور بپارێزن، بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن، لەنێو ئەم خاکوخۆڵ و گەرما و سەرمایەدا کار بکەن و دوایەش مافەکانیان پێشێل بکرێ.
یەکێک لەم کاسبکارانە باسی لەوە کردووە کە دۆخی کارەکانیان بە هۆی کەشوهەواوە زۆر سەختە و پلەی گەرما لە هاویندا هەتا ٧٠ پلە بەرز دەبێتەوە و ئەوان ناچارن لەو دۆخەدا کار بکەن.
له دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگاری كرماشان‌دا ڕێژیم نه ته‌نها هیچ هه‌وڵێكی بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه نه‌داوه كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی لێ قه‌وماوی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هات به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی نائاسایی و نایاسایی له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كات.