کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداریی چاپی بەرگی دووهەمی کتێبی "سوورخەڵاتان"

23:45 - 26 رەشەمه 2723

ئاگاداری

بەرگی دووهەمی کتێبی سوورخەڵاتان کە تایبەتە بە ژیاننامەی شەهیدانی سەربەرزی شۆڕشی ژینا، لەژێر چاپدایە و بەمزووانە وەک دیارییەکی نەورۆزانە پێشکەش بە بنەماڵەی خۆڕاگری شەهیدان دەکرێت.
سۆما ناسری، ئامادەکار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لەو بارەوە ڕایگەیاند: بەرگی دووهەمی سوورخەڵاتان باس لە ژیان و بەسەرهات و چۆنیەتیی شەهیدبوونی ٥٠ شەهیدی شۆڕشی ژینا دەکات کە لە ماوەی رابردوودا، ژیاننامەی زیاتر لە ٤٥ کەسیان لەژێر ناوی "سوورخەڵاتان" بە شێوەی دێکۆمێنتاری لە کوردکاناڵ بڵاو بووەتەوە. لێرەوە دیسانەوە داوا لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین تاکوو لە ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ژیاننامەی ئەو شەهیدانەی کە تا ئێستا ژیاننامەکانیان بە دەستمان نەگەیشتوون، یارمەتیدەرمان بن، بۆ ئەوەی بتوانین یاد و ناویان بە زیندوویی ڕابگرین. 
بەرگی یەکەمی کتێبی سوورخەڵاتان لە ساڵوەگەڕی دەسپێکی شۆڕشی ژینادا بڵاو کرایەوە و ئەم دوو بەرگە بەسەریەکەوە ژیاننامەی ١٠٠ شەهیدی شۆڕشی ژینا لەخۆ دەگرن.
ئەم کتێبە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئامادە و چاپ دەکرێت.